له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێـکی ئاسایش له باشوری خۆرهه‌ڵاتی تورکیادا سه‌ربازێکی تورک گیانی له‌ده‌ستداوه و یه‌کێکی دیکه برینداربوو.
به‌رپـرسـانی تورکیا له‌و باره‌یه‌وه گوتیان که‌ره‌سته‌یه‌کی ته‌قینه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌و ده‌مه‌دا ته‌قیه‌وه که سه‌ربازه‌کان پاسه‌وانی ناوچه‌يه‌کی نزیک سنوری عێراقیان ده‌کرد.
هه‌رچه‌ندێکه کاربه‌ده‌ستان که‌سیان له‌و ڕووداوه به‌رپرسیار نه‌کردووه، به‌ڵام ئه‌و ناوچه‌یه به بنکه‌ی سه‌رهه‌ڵداوانی پارتی کرێکارانی کوردستانی ناسراو به په‌که‌که له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
هاوکات کۆمه‌ڵیکی مافه‌کانی مرۆڤ داوای له حکومه‌تی تورکیا کرد ڕی بگرێت له به‌کارهێنانی پۆلیس بۆ هێز دژ به خه‌ڵکی که کورده‌کانیش ده‌گرێته‌وه.