جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا به‌شیر ئه‌ته‌لای ده‌ڵێت ئه‌گه‌ربێت و یه‌کێـتی ئه‌وروپا گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تی سـاڵی 2012 یان بده‌ن به قوبرسی یۆنانی، ئه‌وا تورکیا په‌یوه‌ندیـیه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕاده‌گرێت.
ئاژانسی هه‌وڵه‌کانی ئه‌ناتۆلیای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورکیا شه‌وی شه‌ممه له زاری به‌شیر ئهتهلایهوه بڵاویکرده‌وه که گوتوویه‌تی ئه‌نکه‌ره بۆ ئه‌و پـۆسته پـشـتیوانی له ده‌روێش ئێرۆغڵوی سه‌رۆکی کۆماری باکوری قوبرس تورکی ده‌کات.
به‌شیر ئه‌ته‌لای گوتووشیه‌تی ئه‌گه‌ر بێت و یه‌کێتی ئه‌وروپا گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی به باشوری قوبرس بدات، ئه‌وا قه‌یرانێـکی ڕاسته‌قینه له نێوان تورکیا و یه‌کێتی ئه‌وروپای دروستده‌بێت و په‌یوه‌ندیـیه‌کان له ناکاودا ڕابگیرێن.