سه‌رمایه‌کی زۆر و به‌فر بارین هه‌وڵه‌کانی به‌هاناچوونی تورکیای شێواندووه، چوار ڕۆژ پاش ئه‌وه‌ی بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 7.2 پـله به پێوانه‌ی ڕێخته‌ر به‌شێکی زۆری باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی وێرانکرد.
کاربه‌ده‌ستانی تورکیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ دابینکردنی په‌ناگه بۆ هه‌زاران قوربانیانی که به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌که‌وه بێ ماڵ و حاڵ ماونه‌ته‌وه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ژماره‌ی قوربانییه‌کانی بومه‌له‌رزه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گه‌یشتووه‌ته 532 که‌س و به‌لایه‌نی که‌م 1650 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
کاربه‌ده‌ستان له‌و بڕوایه‌دان ژماره‌ی قوربانییه‌کان له‌وه‌ش زیاتر بـبێت له کاتێکدا هه‌ر ته‌رمی زیاتره و له ژێر داروپه‌ردوی شوێنه داڕماوه‌کاندا ده‌دۆزرێنه‌وه.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه 3 که‌س به زیندویه‌تی له ژێر باڵه‌خانه ڕووخاوه‌کانی ئه‌ردیشدا دۆزرانه‌وه. ئه‌نکه‌ره له سه‌ره‌تاوه ته‌نها یارمه‌تی ئێران و ئازه‌ربایجانی په‌سه‌ندکرد، به‌ڵام له ئێستادا داوای یارمه‌تی له وڵاتانی دیکه‌ش ده‌کات. هه‌ندێک یارمه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی که بریتییه له ده‌وار و جلوبه‌رگ و خۆراک گه‌یشتنه تورکیا.
ژماره‌یه‌ک له خه‌ڵکه لێقه‌وماوه‌که گازنده‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که حکومه‌ت کاره‌کانی به خێرایی ئه‌نجام نادات بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تییه‌کان. سه‌ره‌ڕای ڕیزگرتنیان بۆ زیاتر له چوار کاتژمێر ژماره‌یه‌ک له لێقه‌وماوان هه‌ر نه‌یان توانی بوو ده‌وار وه‌ربگرن.