دادگایی‌کردنی نزیکه‌ی 200 کارمه‌ندانی له‌شکری له تورکیا ده‌ستیپێکردووه که بریتین له به‌رپرسه باڵاکانی که ده‌ستیان له پیلانی کۆدهتایهك بۆ له‌کارخستنی حکومه‌ت له ساڵی 2003 دا هه‌بوه.
دادپـرسانی گشتی ده‌ڵێن ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی چالاك و خانهنیشینن له ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا دادگایی کران په‌یوه‌ندیـیان به پیلانهکانهوه هه‌بووه که بریتی بوون له ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌کان و خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ی تورکی و له‌دواییدا تاوانبارکردنی یۆنان.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌و پیلانه‌ی که به ئۆپه‌راسیۆنی چه‌کوش ناسراوه هه‌وڵێـک بووه بۆ لاوازکردنی حکومه‌ت بۆ ڕێ خۆشکردن بۆ ده‌سه‌ڵاتێـکی له‌شکری.
له‌شـکری تورکیا چوار حکومه‌تی له سـاڵی 1960 تا 1997 لهکارخسـتبوو.
دادگایی‌کردنی ئه‌دمیراڵه‌کان و ژه‌نه‌ڕاڵه‌کان له نێوان 196 تاوانباری دیکه له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێـیه ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی گرژی و ئاڵۆزی نێوان حکومه‌ت به ڕه‌گه‌ز ئیسلامی و هێزه چه‌کداره سیکیولاره‌کان.
تاوانباره‌کان ڕه‌نگه تا 20 سـاڵ زیندانی حوکم بدرێن و ئه‌و ئهفسـهرانهی دادگایی ده‌کرێن بریتیشن له کۆمانداری پـێشـووی له‌شـکری ژنه‌ڕاڵ چه‌تین دۆغان که به نه‌خشه‌دانه‌ری ئه‌و پـیلانه داده‌نرێت