تورکیا هه‌ینی بانگی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکای کرد دوای ئه‌وه‌ی سیناتی ئه‌مه‌ریکا ده‌نگی سه‌باره‌ت به کوشتاری ئه‌رمه‌نێکان له ساڵی 1915 دا و به فه‌رمی ناساندی.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سێدات ئونه‌ل کاردانه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی به نێردراوی ئه‌مه‌ریکا دێڤید ساترفیڵد دا، وه‌ک وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه گوتی، دوای ئه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی تورکیه هوشداریان دا که ده‌نگدانه‌که زیان به پهیوهندێکان ده‌گه‌یه‌نیت.
ئه‌رمه‌نستان ئیدعا ده‌کات له ماوه‌ی ئه‌و کوشتاره‌دا ملیۆنێک و پێنج سه‌د هه‌زار که‌س گیانیان له ده‌ستدا. تورکیا ده‌ڵیت ژماره‌ی کوژراوان زۆر که‌متر له ئه‌وه‌یه.
ئه‌مه‌ریکا ئێستا له رێزی 30 ولاتی دیکه‌ی جیهان دایه که کوشتاری ئه‌رمه‌نییه‌کان به فه‌رمی ده‌ناسن.
گوته‌بێژێکی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ئانکه‌را به ئاژانسی فڕانس پرێسی گوت که ده‌نگدانی سێنێت هه‌ڵوێستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌گۆڕیوه و ئاماژه ده‌کات که سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا دانۆڵد تڕا‌مپ سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه نهیهویستوه که کوشاری ئه‌رمه‌نییه‌کان به جێنۆساید بناسێت.
له ماوه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی مانگی ڕابردوو له واشنگتنی پێته‌خت تڕا‌مپ گوتی ئه‌و زۆر لایه‌نگری له ئه‌ردۆغان ده‌کات سه‌ره‌ڕای به‌رهه‌ڵستی گه‌لێک سناتۆر له گونگرێس که ره‌خنه‌یان له هاتنی ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌مه‌ریکا ده‌گرت.