یاسا دانه‌رانی تورکیا یاسایه‌کی مشت‌ومڕ له‌سه‌ری په‌روه‌رده‌ییان په‌سه‌ند کرد که ڕێگا ده‌دات خوێندکارانی قۆناغی ناوه‌ندی وانه‌ی ئاینی بخوێنن.
یاسادانه‌ران له ڕۆژی هه‌ینی ئه‌و بڕیاره‌یان به 295 ده‌نگی ئه‌رێ به‌رامبه‌ر 91 ده‌نگی نه‌رێ په‌سه‌ند کرد.
ئه‌م بڕیاره نوێیه یاساکه‌ی ساڵی 1997 هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه که له‌لایه‌ن له‌شکره‌وه پشتیوانی لێ ده‌کرا، که به پێی ئه‌وه یاسایه هه‌مو خوێندنگای ناوه‌ندی ئاینی داخرا و ته‌نها ڕێگا ده‌درا خوێندکارانی ئاماده‌یی که ته‌مه‌نیان له 15 ساڵ زیاتر بێت له‌و ئینستوتانه بخوێنن.
به پێی یاسا نوێیه‌که ڕێگا ده‌درێت خوێندکاران له قۆناغه‌کانی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندیش کۆرسی قورئانی پیرۆز و وانه‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د وه‌رگرن.
به‌رهه‌ڵستانی ئه‌و ڕیفۆرمه بۆ چه‌ند ڕۆژێک له شاره‌کانی تورکیا خۆپیشاندانیان ساز دا. له ئه‌نکه‌ره‌ی پایته‌خت پۆلیس هێزی ئاوی به‌کار هێنا بۆ بڵاوه پێکردنی خه‌ڵکه‌که، که ده‌یانویست له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان له کاتی مشت‌ومڕ کردن له سه‌ر یاساکه خۆپیشاندان ساز بکه‌ن.
شایانی باسه تورکیا وڵاتێکی زۆرینه ئیسلامه به‌ڵام نه‌ریتێکی به‌هێزی سیکولاری هه‌یه.