له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له تورکیا 4 که‌س ده‌کوژرێن
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له عه‌مبارێـکی ته‌قه‌مه‌نی له ناوه‌ڕاستی تورکیا ڕوویدا و له ئاکامدا 4 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا.
ئاژانسی دهنگوباسی ئاناتۆلیا ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌که بووه‌ته مایه‌ی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێـکی گه‌وره له باڵه‌خانه‌یه‌کی له‌شـکریدا له شـارۆچکه‌ی یاسیهان له پارێزگای کرکـکالی.
کاربه‌ده‌سـتێـکی خۆجێی به ناوی فه‌رحات ئۆزه‌ن گوتوویه‌تی لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌که ده‌سـتیپـێـکردووه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له سـاڵی 1997 له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له کارگه‌یه‌کی حکومی بۆ دروسـتکردنی چه‌ک له کرکـکالی ئاگرێـکی گه‌وره که‌وته‌وه و ناوچه‌یه‌کی به‌رفراوان له خه‌ڵکه‌که‌ی چۆڵ کرا و چه‌ند ڕۆژێـکی خایاند هه‌تاکو ئاگره کوژێنرایه‌وه.