یاسادانه‌رانی ئۆپـۆزسیۆن له تورکیا دانیشـتنی یه‌که‌می په‌رله‌مان بایکۆت ده‌که‌ن، وه‌کو ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به بڕیاری دادگا بۆ ڕێـگه‌گرتن له وه‌رگرتنی کورسیـیه‌کان له چه‌ند ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراو که له زینداندان.
یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئه‌و 550 ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی تازه هه‌ڵبژێردراوه گوتیان به‌شـداری له دانیشـتنی په‌رله‌مان ده‌که‌ن، به‌ڵام سوێندی یاسایی ناخۆن تا ئه‌و ده‌مه‌ی هاوکاره‌کانیان ئازاد نه‌کرێن.
ئه‌م بایکۆتکردنه ده‌ستپـێکرنی حکومه‌تی نوێی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی ناخۆشکرد، ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 12 ی مانگی شه‌ش بۆ گه‌ڕی سـێـیه‌م حکومه‌تی وڵاته‌که پـێـکده‌هێنێت.
که‌مال کیلیجدارئۆغلۆ سه‌رۆکی پارتی جه‌هه‌په ئۆپـۆزسیۆن گوتی 135 یاسادانه‌ری پارته‌که‌ی ده‌چنه پاڵ ئه‌ندامی سه‌ر به کورده‌کان و ڕه‌تیده‌که‌نه‌وه به‌شـداری له‌و پـرۆسه نادیموکراتیانه‌دا بکه‌ن که ڕێـگا له‌و یاسادانه‌ره زیندانکراوانه ده‌گرێت پـۆسته‌کانیان بگرنه ده‌ست.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ژماره‌یه‌ک له دادگاکانی تورکیا ڕه‌تیانکردۆته‌وه 9 یاسادانه‌ری سه‌ر به ئۆپـۆزسیۆن ئازادبکرێن که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت دادگایی‌بکرێن له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌یان کراون که وه‌ک زۆر له ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن زیاتر سـیاسین وه‌ک له‌وه‌ی تاوان بن.