کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا ده‌ڵێن بۆمبێـک له شوێنی وه‌سـتانی پاسێـک له بازاڕێـکی قه‌ره‌باڵغی ئسته‌نبوڵدا ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی برینداربوونی7 که‌س.
فه‌رمانداری ئسته‌نبوڵ حسێن عه‌ونی موتلو ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت هیچ کام له‌وانه‌ی به‌رکه‌وتوون برینه‌کانیان سه‌خت نیـیه.
ته‌قینه‌وه‌که له گه‌ڕه‌کی ئیتیلهر له نزیک بنکه‌یه‌کی مه‌شق و ڕاهێنانی پـۆلیس له ده‌می قه‌ره‌باڵغی به‌یانیدا ڕوویداوه.
پـۆلیس پـشـتڕاستی کرده‌وه ته‌قینه‌وه‌که له ئاکامی بۆمبێـکه‌وه بووه، به‌ڵام هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ڕوون نیـیه کێی له پـشـته‌وه‌یه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه تورکیا له خۆئاماده‌کردندایه بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی 12 ی مانگی شه‌ش.