هاوڵاتیانی تورکیا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌نگدان ده‌ڕۆن به مه‌به‌سـتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانێـکی نوێی وڵاته‌که‌یان.
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و پارته‌که‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان خۆیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌سـتبهێنن و بۆ سێـیه‌م جار له‌سه‌ر یه‌ک گه‌ڕی حوکمڕانی وڵاته‌که به‌رنه‌وه.
به باشبوونی باری ئابوری وڵاته‌که و زیادبوونی ڕۆڵی تورکیا له مه‌سه‌له سیاسیـیه‌کانی جیهان، ئێسـتا پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان خوازیاره دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌کان بـباته‌وه که ئه‌وه‌ش ڕێـگه‌ی پـێده‌دات به سـانایی گۆڕانکاری له ده‌سـتوردا بکات.
ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن به‌ڕێز ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت سـیسـته‌می حوکمڕانی بکات به سیسـته‌می سه‌رۆکایه‌تی و خۆشی بـبێت به سه‌رۆک.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڵبژاردنه خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:41 خوله‌كه.