هێزه‌کانی پـۆلیس له تونسی پایته‌خت بڵاوده‌بنه‌وه
ڕۆژیک پاش نائارامی به هۆی بێ‌کاری و نرخی به‌رزی خواردن له شاره‌که‌دا، پۆلیس له پایته‌ختی تونس دامه‌زراون و په‌خش و بڵاوهبوونه.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه ماشینی له‌شکری و سه‌ربازی له‌سه‌ر پێ له تونس بینراون.
پۆلیس له ڕۆژی سێشه‌ممه بڵاوه‌ی به خوپێشاندانێکی کردبوو که له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان و هونهرپیشهکانهوه ساز درابوو له ده‌ره‌وه‌ی نمایشخانهیهکدا له تونس. ڕێکخه‌ران ده‌ڵێن خۆپیشانده‌ران بۆ تاوانبارانکردنی سه‌رکوتکردنی به‌رده‌وامی خوپێشانده‌ران له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه کۆبوونه‌ته‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی تونسی ده‌ڵێن هه‌ر له ده‌می ده‌سپێکردنی خۆپیشاندانه‌کانه‌وه 12 که‌س کوژراون.
ڕێکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له ڕۆژی سێشه‌ممه وتیان کوێی مردنه‌کان له به‌دترین نائارامیه‌کانی سڤیلی وڵاته‌که‌دا له‌وانه‌یه 35 که‌س بن.
له لایه‌کی تره‌وه پولیس له سویسرا له رۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند که خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌دان له هه‌وڵدانێکی سهرنهکهوتووانهدا بۆ ئاگربه‌ردانه باڵیۆزخانه‌ی تونس له بێرن. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هێڕسهکه زیانی که‌م بووه.