وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت حکومه‌ته کاتیـیه‌که‌ی تونس له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه گۆڕانکاری به‌سه‌ربێت، ڕۆژێـک دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی نێوده‌وڵه‌تیان بۆ سه‌رۆکی پـێشـووی وڵاته‌که و 6 ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی ده‌رکرد.
پـێده‌چێت گۆڕینی کابینه‌که بـبێته مایه‌ی لابردنی لایه‌نگرانی سه‌رۆکی پـێشـوو زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی له هه‌وڵێـکدا بۆ کۆتایی هێنان به خۆپـیشـاندانه‌کان له‌و وڵاته‌ی باکوری ئه‌فه‌ریکادا.
ئه‌و حکومه‌ته‌ی به ئه‌رکی ههڵسـوڕانی کاره‌کان ڕاسپـێردراوه، چه‌ند ڕێبهرانێـکی پـێشـووی ئۆپـۆزسیۆن ده‌گرنه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی پـۆسته باڵاکانی بریتین له پـۆسـتی سه‌ره‌ک وه‌زیران و هه‌روه‌ها وه‌زیره‌کانی به‌رگری و ناوخۆ و ده‌ره‌وه که هێشـتا له لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌کانی به‌ڕێز بن عه‌لی به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
وه‌زیری داد له ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی به‌ڕێز بن عه‌لی و هاوسه‌ره‌که‌ی له‌یلا ترابڵسی و چه‌ند ئه‌ندامانی تری خێزانه‌که‌یان تاوانبارکراون به ده‌سـتبه‌سه‌راگرتنی ناقانونی به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سـامان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که و هه‌روه‌ها تۆمه‌تبارکراون به گواسـتنه‌وه‌ی ناقانونی پاره بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که.
به‌ڕێز بن عه‌لی له 14 ی یه‌ک له تونس هه‌ڵهات دوابه‌دوای خۆپـشـاندانهکانی دژ به حکومه‌ت له ئاکامی بێـکاری و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی که‌لوپه‌ل و گه‌نده‌ڵیـیه‌وه.
خۆپـیشـاندان له ڕۆژی چوارشه‌ممه له پایته‌ختی وڵاته‌که و شـارێـکی تر په‌ره‌ی سه‌ند که داوای ده‌سـت له‌کارکشـانه‌وه‌ی به‌رپـرسـانی تری سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بن عه‌لیان ده‌گرد.