به سه‌دان له هاوڵاتیانی تونسی ئه‌مڕۆ له پایته‌ختی وڵات گردبوونه‌وه بۆ ناڕه‌زایی دربڕین له دژی حکومه‌تی هاوبه‌ندی نوێ.
هاوکاتی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیران به‌ڵێنی سـازدانی یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنی دیموکراتیانه‌ی له تونس ده‌دات، له‌و ده‌مه‌ی سه‌ربه‌خۆیی تونس له فه‌ره‌نسـا له سـاڵی 1956 وه، ئه‌مه ده‌بێته یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنی دیموکراتیـیانه له‌و وڵاته‌دا ئه‌گه‌ر سـازبدرێت.
له میانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی ئه‌مڕۆی پایته‌ختدا به ده‌یان له ئه‌ندامانی هێزی پـۆلیسی نیگه‌ران و ترسـاو په‌یوه‌ندیـیان به خۆپـیشـاندانهکهوه کرد و به‌شـداریان تیادا کرد.
خۆپـیشـاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ هاوکاتی دووه‌م ڕۆژی پـرسهگێڕانی نیشـتیمانیـیه بۆ ئه‌وانه‌ی له میانه‌ی کاری توندوتیژی ئه‌م دوایـیه بوونه قوربانی و هه‌ره‌سی به حکومه‌تی زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی هێنا.
خۆپـیشـانده‌رانی تونسی داوای ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی به‌رپـرسـانی حکومه‌تیان کرد، ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به سه‌رۆکی حکومه‌تی ڕوخاوی پـێشـووه‌وه هه‌بووه.
دوێنێ محه‌مه‌د ئه‌لغه‌نوشی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی تونس، ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می زه‌ین ئه‌لعابدین ئه‌و پـۆسته‌ی به‌ڕێوه‌ده‌برد گوتی دوای دامه‌زراندنی حکومه‌تی نوێ بۆ وڵات ئه‌و کاته ئه‌و ده‌ست له پـۆسته‌که‌ی هه‌ڵده‌گرێت.