حکومه‌تی کاتی تونس یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆی سـازدا پاش هه‌فته‌یه‌ک له هه‌ڵـهاتنی سه‌رۆکی پـێشـوو زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌که سـازکرا سه‌ره‌ڕای ئه‌و زنجیره ناڕه‌زایـیانه‌ی خوپـیشـاندهران ده‌ریان بڕیبوو له به‌رامبه‌ر حکومه‌تی نوێ که ژماره‌یه‌ک وه‌زیری نزیکی سه‌رۆکی پـێشـووی تێدایه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێت مه‌سه‌له سه‌ره‌کیـیه‌کانی له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا باسکران بریتی بوون له جیاکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له حزب و لێـبوردنی گشـتی.
حکومه‌تی کاتی تونس یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامده‌دات
هاوکات هێزه‌کانی ئاسایش له تونسی پایته‌خت ته‌قه‌یان به ئاسـماندا کرد بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی له به‌رده‌م باره‌گای پارتی سه‌رۆکی پـێشـوو زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی کۆبووبوونه‌وه به مه‌به‌سـتی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌و پارته.
هه‌روه‌ها خۆپـیشـاندانی گه‌وره‌ش له شـاره‌کانی قه‌فسه و کهف سـازکران.