ده‌سه‌ڵاتدارانی تونس باری نائاسایی‌یان له وڵاته‌که ڕاگه‌یاند و بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵـکیان دا و فه‌رمانیان به هێزپهکانی ئاسایش داوه ته‌قه له هه‌ر که‌سێـک بکه‌ن که سه‌رپـێچی بکات.
پـێشـتر سه‌رۆکی تونس زین ئه‌لعابدین بن عه‌لی حکومه‌ته‌که‌ی هه‌ڵوه‌شـانده‌وه و داوای سـازکردنی هه‌ڵبژاردنی پـێشـوه‌ختی کرد پاش ئه‌و خۆپـیشـاندانه گه‌ورانه‌ی که بۆ ده‌یان سـاڵه ئه‌و وڵاته به‌خۆیه‌وه نه‌یدیوه.
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌کانی تونس ڕۆژی هه‌ینی ئه‌م پـلانه‌ی سه‌رۆکی وڵاته‌که‌ی بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت به‌ڕێز بن عه‌لی ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردنی نوێ له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا سـازبکرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی پـێـکدادانی نوێ له نێوان پـۆلیس و خۆپـیشـانده‌راندا له تونسی پایته‌خت هه‌ڵـگیرسـا و هه‌ندێـکیان داوای ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی بن عهلیـیان ده‌کرد. خۆپـیشـاندانه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر بێـکاری و به‌رزی نرخی کاڵاکان له بازاڕدا له‌و وڵاته سـازده‌کرێن.
هێزه‌کانی پـۆلیس گازی فرمێسـک ڕێژیان له دژی خۆپـیشـانده‌ران به‌کارهێناوه. په‌یامنێرێـکی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت به چاوی خۆی بینیویه‌تی که چۆن هه‌ندێـک له خۆپـیشـانده‌ره‌کان لـێـیاندراوه. شـایه‌تحاڵه‌کان ده‌ڵێن هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی له نزیـک وه‌زاره‌تی ناوخۆ له پایته‌خت گوێـیان له ده‌نگی ته‌قه‌کردن بووه.
کاربه‌ده‌سـتانی نه‌خۆشـخانه‌کان ده‌ڵێن شه‌وی پـێـنجشه‌ممه 13 که‌س کوژراون، واته هه‌مان ڕۆژی که سه‌رۆک بن عه‌لی ئه‌و دانهواندنانهی کردووه له هه‌وڵێـکیدا بۆ ڕاگرتنی خۆپـیشـاندانه‌کان.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه به فه‌رمی ژماره‌ی ئه‌و کوژراوه نوێـیانه پـشتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه.