سەرۆک ترامپ هەڕەشە لە ئێران دەکات

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە تویتێکدا هەڕەشەی لە ئێران کرد لە نێوەندی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەدا.ئەمەش نیگەرانییەکان سەبارەت بە هەڵگیرسانی جەنگ زیاتر دەکات.

سەرۆک ترامپ وتی " ئەگەر ئێران شەڕی دەوێت ئەوا بە فەڕمی کۆتایی ئێران دەبێت. جارێکی دیکە هەڕەشە لە ئەمەریکا مەکەنەوە."

سەرۆک ترامپ فشارە ئابوورییەکانی سەر ئێرانی توندترکردەوە و دەڵێت ئەمەریکا بوونی سەربازیی خۆی لە ناوچەکەدا پتەوتر کردووە. ئەمەریکا ئێران تۆمەتبار دەکات بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە هێزەکانی و بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکەدا.

لەلای خۆشیەوە تاران دەڵێت ئەم هەنگاوانەی ئەمەریکا جەنگێکی دەروونییە دژی ئێران دەیکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز