سەرۆک ترامپ کوشتنی ڕابەری قاعیدە لە دوورگەی عەرەب لەمیانەی ئەرکێکدا لە یەمەن ڕادەگەیەنێت

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ئەمەریکا ڕابەری قاعیدە قاسم ڕیمی لە دوورگەی عەرەب کوشتووە لەمیانەی یەکێک لە ئەرکەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا لە یەمەن.

سەرۆک ترامپ لە بەیاننامەیەکدا وتی " ڕێکخراوی قاعیدە لەژێر ڕابەرایەتی ڕیمیدا توندوتیژییەکی زۆریان دژی هاوڵاتیانی مەدەنی لە یەمەن ئەنجامداوە و هەوڵیداوە هێرش بکاتە سەر ئەمەریکا و هێزەکانمان."

وتیشی " کوشتنی ئەو قاعیدە لە دوورگەی عەرەب و ڕێکخراوی جیهانی قاعیدە لاواز دەکات و نزیکمان دەکاتەوە لە لەناوبردنی ئەو هەڕەشانەی کە ئەم گروپانە دروستیان کردووە لەسەر ئاسایشی نیشتیمانیمان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز