سەرۆک ترامپ دەڵێت واشنتن لەوانەیە گرتە ڤیدیۆی هێرشەکەی سەر بەغدادی بڵاوبکاتەوە

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی پێدەچێت ڕێگە بدرێت بەشێک لە گرتە ڤیدیۆییەکەی هێرشەکەی هێزە تایبەتیەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ڕابەری ڕێكخراوی داعش ئەبوبەکر بەغدادی بڵاوبکرێتەوە.

سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " بیری لێدەکەینەوە، پێدەچێت ڕێگەی پێبدەین. لەوانەیە هەندێک بەشی دیاریکراوی لێ وەربگرین و بڵاوی بکەینەوە."

ڕۆژی یەکشەممە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وردەکاری هێرشەکەی سەر بەغدادی ڕاگەیاند و وتی کاتێک هێزەکانی ئەمەریکا لێی نزیک بوونەتەوە بەغدادی خۆی تەقاندۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز