تڕا‌مپ له په‌یامی ئێواره‌ی شه‌مه ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ی که بڕیار بوو له شوێنی پشوودانی سه‌رۆکایه‌تی له ئه‌یاله‌تی مێریله‌ند پێک بێت هه‌ڵوه‌شانده‌وه دوای ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له کابۆل ڕوویدا که تێیدا 12 که‌س کوژران و سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکایی له نێویاندایه.
ترامپ گوتی ئه‌گه‌ر تالیبان "ناتوانێت له ماوه‌ی ئه‌و وتووێژانه‌ی گرینگی ئاشتی دا په‌سندی ئاگربه‌ست بکات، و ته‌نانه‌ت 12 مه‌ده‌نی بێ‌تاوان بکوژێت، ئه‌وه ڕه‌نگه ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی نه‌بێت که په‌سندی رێکه‌وتنێكی به‌سوود بکات. ئه‌وان تا چه‌ند ده ساڵی تر ده‌یانه‌وێت درێژه به شه‌ڕ بده‌ن."
ئه‌و په‌یامه‌ی تڕا‌مپ به ته‌واوی چاوه‌ڕوانکرابوو به له به‌رچاوگرتنی ئه‌و وتووێژانه‌ی هه‌ر چه‌ند کاتژمێر پێشتر له نێوان کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا و تالیبان له ده‌وحه به‌رده‌وام بوو که تالیبان به زۆر باشی وه‌سف کرد، وه‌ک دێڤید سیدنی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی زانکۆی ئه‌مه‌ریکا, له ئه‌فغانستان گوتی.
هه‌روه‌ها ناوبراو ئاشکرای کرد که "ئه‌و خه‌ڵکه‌ی من له گه‌ڵیان دواوم هێرشه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی تالیبان وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک ده‌بینن که تالیبان به دوای سه‌رکه‌وتنی له‌شکریدا ده‌گه‌ڕێت و هه‌ر له ئه‌م چوارچێوه‌یه‌دا گه‌لێک له ئه‌فغانێکان پێیان وایه کێشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕێگا بۆ ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی له‌شکری خۆشده‌کات، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وه هه‌نگاوێک به‌ره‌و ئاشتییه، ئه‌و کات تالیبان په‌سندی ده‌کات ده‌ستبه‌جێ ئاگربه‌ست بکات."
مه‌زه‌نده ده‌کرێت 150،000 که‌س له نێویاندا 40،000 مه‌ده‌نی له وه‌تا ساڵی 2001ه‌وه له ئه‌فغانستان کوژرابن.
شه‌رکه‌رانی تالبیان له ماوه‌ی حه‌وتووی ڕابردوودا هێرشیان بۆ سه‌ر کابۆل و دوو شاری دیکه ده‌ست پێ‌کرد.