کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپـۆنی ده‌ڵێت ئه‌و هه‌نارده‌کانی خۆی بۆ ئێران ڕاگرتووه چونکه فشـاری نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئه‌و کۆمپانیایانه هه‌یه که کارداری له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا ده‌که‌ن.
ڕۆژی چوارشه‌ممه نوێنه‌ری تۆیۆتا ئه‌م بڕیاره‌ی ڕایگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌و سزا نێونهتهوهیییانه کرد که له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنراون له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی.
ئه‌م هه‌نگاوه کاریگه‌ریـیه‌کی ئه‌وتۆی به‌سه‌ر تۆیۆتادا نابێت چونکه هه‌نارده‌ی بۆ ئێران زۆر نیـیه و به درێژایی ئه‌مسـاڵ ته‌نها 220 ئۆتۆمبیلی به‌و وڵاته فرۆشتووه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بازاڕێـکی گرنگی تۆیۆتایه. واشنتن داوای له کۆمپانیا بیانیـیه‌کان کردووه کارداریـیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا سـنووردار بکه‌ن.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و چه‌ند وڵاتێـکی ڕۆژئاوا مه‌ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی ئێران بیه‌وێت چه‌کی ناو‌کی دروست بکات. تارانیش ده‌ڵێت چالاکیـیه ناوکیـیه‌کانی ته‌نها بۆ کاری ئاشـتیخوازانه‌یه.