کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌و ئه‌مه‌ریکیـیه به ڕه‌چه‌ڵ پاکسـتانیـیه‌ی تاوانبارکراوه به هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـک له نیویۆرک هاوکاری له‌گه‌ڵ لێـکۆڵهرهوهکان ده‌کات هاوکاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بزانن چی هانی داوه ئه‌م کاره بکات.
گومانبار فه‌یسه‌ڵ شـازادی ته‌مه‌ن 30 سـاڵ بڕیاربوو ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌رده‌می دادگایه‌کی نیویۆرک ئاماده بـبێت، وه‌لێ دواخرا بۆ چوارشه‌ممه یاخود پـێـنجشه‌ممه تا له قسه‌کانی بۆ لێـکۆڵهرهوهکان به‌رده‌وامبێت.
کاربه‌ده‌ســتان ده‌ڵێن فه‌یسه‌ڵ دانی ناوه به‌وه‌ی ده‌سـتی له پـیلانهکهدا هه‌بووه و ئێسـتا زانیاری به‌سوود ده‌دات. ده‌شڵێن هه‌روه‌ها وازی له‌و مافه ده‌سـتوریـیه‌ی خۆی هێناوه وه‌کو هاوڵاتیـیه‌کی ئه‌مه‌ریکی ده‌توانێت قسه نه‌کات.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بزانن فه‌یسه‌ڵ شـازاد په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێـکخراوه تێرۆریسـتیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هه‌یه یان نا. ده‌شڵێن دانی ناوه به‌وه‌ی له باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان له‌سه‌ر کاری ته‌قینه‌وه ڕاهێنانی پـێـکراوه.