هاوڵاتیـیه‌کی ئه‌مه‌ریکایی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک پاکسـتانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له به‌رده‌می دادگایه‌کی فیدڕاڵی ده‌رده‌که‌وێت تا به فه‌رمی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و تۆمه‌تانه بکرێته‌وه که په‌یوه‌ندی به‌و هه‌وڵه شـکسـتخواردووهیهوه هه‌یه که ڕۆژی شه‌ممه دابووی بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـک له گۆڕه‌پانی تایمز سـکوێری شـاری نیویۆرکدا.
زوویه‌کی به‌یانی سێشه‌ممه داواکاری گشـتی ئێرک هۆڵده‌ر ڕایگه‌یاند که‌وا فه‌یسه‌ڵ شـازادی ته‌مه‌ن 30 سـاڵ شه‌وی دووشه‌ممه له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی جۆن که‌نه‌دی له نیویۆرک ده‌سـتگیرکراوه له‌و ده‌مه‌ی هه‌وڵی داوه به‌ره‌و دوبه‌ی بڕوات.
کاربه‌ده‌ستانی سه‌پاندنی یاسا ده‌ڵێن فه‌یسه‌ڵ شـازاد که له ویلایه‌تی کۆنـنێکتیکت ده‌ژیا به پاره‌ی کاش ئه‌و ئۆتۆمبیلی نیسـان پاثفایندهری مۆدێلی 1993 ی کڕیوه که ویسـتوویه‌تی بیته‌قێنێته‌وه. ده‌شڵێن له شـاری برجپـۆرتی کۆنـنێکتیکت له پـیـاوێـکی کڕیوه.
به‌یانی سێشه‌ممه هێزه‌کانی FBI چه‌ند شه‌قامێـکی شـاری برجپـۆرتیان داخست له‌و ده‌مه‌ی ماڵی فه‌یسه‌ڵ شـازادیان دهپشـکنی.
داواکاری گشـتی ده‌ڵێت ئه‌وان له لێـکۆڵینهوهکانیاندا به‌رده‌وام ده‌بن و به دوای گومانباری دیکه‌دا ده‌گه‌ڕێن و هه‌روه‌ها لێـکۆڵینه‌وه‌کانیان فراوانتر ده‌که‌ن تا بزانن په‌یوه‌ندی به تۆڕه تێرۆریسـتیه‌کانی ناو وڵاتانی ده‌ره‌وه هه‌یه یان نا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه فه‌یسه‌ڵ شـازاد له‌م دوایـیانه له پاکسـتان گه‌ڕاوه‌ته‌وه.