کاربه‌ده‌سـتانی تایله‌ند ده‌ڵێن حکومه‌ته‌که‌یان فه‌رمانی داوه بازرگانی گۆمانلێـکراوی چه‌کی ڕووسی ڤیکتۆر بوت ڕاده‌سـتی ئه‌مه‌ریکا بکرێت تا له‌وێ دادگایی بکرێت.
پـۆلیسی تایله‌ندی ڕایگه‌یاند که‌وا فڕۆکه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکایی نیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه ڤکتۆر بوتی له بانکۆکه‌وه به‌ره‌و ئه‌مه‌ریکا بردووه، ئه‌مه‌ش پاش چه‌ند کاتژمێرێـک له‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری تایله‌ندی ئه‌بهیسیت ڤێجاجوا ڕایگه‌یاند که‌وا حکومه‌ته‌که‌ی فه‌رمانی ڕاده‌سـتکردنی بوتی داوه.
له مۆسـکۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسی فه‌رمانی حکومه‌تی تایله‌ندی شه‌رمه‌زارکرد و ڕایگه‌یاند ئه‌و فه‌رمانه مه‌رامی سیاسی له پـشـته‌وه‌یه.
ڤیکتۆر بوت به تاوانی فرۆشتنی چه‌ک گوناهبارکراوه که بووه‌ته مایه‌ی هه‌ڵگیرسـاندنی شه‌ڕ و ئاژاوه له ئه‌فریقا و ئه‌مه‌ریکای باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا بوت تاوانبار ده‌کات به پـیلانگیڕان بۆ کوشتنی که‌سـانی ئه‌مه‌ریکی و و پـشـتیوانیکردنی کۆمه‌ڵێـکی تێرۆرستی.