له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی سوریادا و ناجێگیری سیاسی له وڵاته‌که‌دا هه‌روادێ و قه‌یرانی ئابوریش ته‌نگ به ڕژێمی سوریا هه‌ڵده‌چنێت.
ثائر فه‌یلی ، پسپۆڕی ئابوری بنکه له عێراق ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دایه بارودۆخه خراپه‌که‌ی ئابوری سوریا کاریگه‌ریه‌کی نێگه‌تیڤانه‌ی ده‌بێت بۆسه‌ر کۆمه‌ڵگای سوریا و به هه‌مان شێوه‌ش به‌سه‌ر به‌رده‌وامی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئهلئهسهدیشهوه.
به‌ڕێز فه‌یلی ده‌شڵێت ده‌شێت ڕژێمی سوریا به‌هۆی سهرکوتکردنهکانیهوه بتوانێت بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی درێژه به ته‌مه‌نی خۆی بدات ، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی سوریا و به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه ئابوریه‌ی ڕووی له وڵاته‌که کردووه ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د که‌وتۆته به‌رده‌م دوو بژاره‌وه یان ئه‌وه‌تا ڕیفۆرمێکی به‌رفراوانی هه‌مه لایه‌ن بکات یان ئه‌وه‌تا ده‌بێت ده‌ست له ده‌سه‌ڵات هه‌ڵبگرێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ثائر فه‌یلی ، پسپۆڕی ئابوری ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:12 خوله‌که.