جابر حه‌بیب جابر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت ئێران له هه‌وڵی نزیک کردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌کانی نێوان لایه‌نه عێراقیه‌کاندایه له‌سه‌ر پـێکهێنانی حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که و ده‌شڵێت کۆماری ئیسلامی ناتوانێت بژاره‌کانی خۆی بسه‌پێنێته سه‌ر عێراقیه‌کان.
ڕۆڵی ئێران له پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراقدا
هاوکات نه‌سیر ئه‌لعانی له پارتی ئیسلامی عێراق ده‌ڵێت له بواری سیاسی‌دا کارێکی گونجاوه لایه‌نی سێهه‌م به‌شدار بێت له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کاندا و ده‌شڵێت نابێت ڕۆڵی ئێران به‌شێوه‌یه‌ک یان به‌شێوه‌یه‌کی تر وابێت کار بکاته سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی عێراق. له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و دوو گفتوگۆیه به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:22 خوله‌كه.