پارێزه‌ری چارلس تایله‌ر سه‌رۆکی پـێشـووی لایبیریا له دادگای تاوانه‌کانی شه‌ڕ هاته ده‌ره‌وه دوای ئه‌وه‌ی دادوه‌ران قایل نه‌بوون دۆکۆمێنته‌کانی به‌رگریکردن له دۆسیـیه‌که‌ی وه‌ربگرن.
پارێزه‌ر کۆرتنه‌ی گریفثس له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا له ژوری دادگا هاته ده‌ره‌وه و به‌ره‌نگاری فه‌رمانه‌کانی دادوه‌ران بووه‌وه که گوتیان مۆڵه‌تی تۆمارکردنی دۆکۆمێنتهکهی به‌سه‌رچووه.
جێی گوتنه دادگایه‌کی تایبه‌ت له سیرالیۆن 11 تۆمه‌تی خسـتۆته ئه‌سـتۆی سه‌رۆکی پـێشـووی لایبیریا که بریتین له تۆمه‌ته‌کانی شه‌ڕ و دژ مرۆڤایه‌تی.
تایله‌ر تاوانبارکراوه به هاندانی بۆ هه‌ڵمه‌تێـکی کوشـتنی به کۆمه‌ڵ و ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر نامووس که بووه مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی زیا له 100 هه‌زار که‌س له وڵاتی دراوسێی سیرالیۆن له میانه‌ی شه‌ڕی ناوخۆدا.
دادپـرسـانی گشـتی گوتوویانه تایله‌ر له به‌رامبه‌ر ئه‌ڵماس چه‌کی بۆ یاخیبووانی سیرالیۆن دابینکردبوو.