که‌شتیه‌کی گه‌شتیاری دوێنێ یه‌کشه‌ممه له شاری ساوثمپتنی به‌ریتانی که‌وته ڕێ و به‌و ڕێڕه‌وه ئاویـیهدا ده‌ڕوات که 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که‌شتی ناسراو به تایتانیک پـیایدا رۆیشبوو و دووچاری کاره‌ستی ژیرئاوکهوتن بوو.
شایه‌نی باسه زۆرێـک له سه‌رنشینانی نێو که‌شتی ناسراو به باڵمۆرهڵ به‌ره‌و نیویۆرکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێکه‌وتوون و زۆربه‌یان خزمانی ئه‌و که‌سانه‌ن که له ئاکامی ژێرئاوکه‌وتنی که‌شتی تایتانیک گیانیان له ده‌ست دا، کاتێـک له ده‌رنگانێکی شه‌ودا خۆی کێشابوو به به‌سته‌ڵه‌کێکی نێو ده‌ریاکه و ده‌رئه‌نجام له به‌ره‌به‌یانی رۆژی 15ی مانگی چواری ساڵی 1912 دا له ئۆقیانوسی باکوردا نوقم بوو و بووه مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی پتر 1500 که‌س.
ئه‌م گه‌شته یاده‌وه‌ریه‌ی که دوێنێ له به‌ریتانیاوه به‌ره‌و نیویۆرک به‌ڕێکه‌وت، له‌و شوێنه‌دا ڕاده‌وه‌ستێت که که‌شتی تایتانکی تێدا ژێرئاو که‌وت و هه‌ر له‌وێ ڕێوڕه‌سمێـکی یاده‌وه‌ری ده‌گێڕن.
شایه‌نی باسه له‌م گه‌شته‌ی که‌شتی باڵمۆرڵ وێنای ژیان و گوزه‌رانی نێو که‌شتی تایتانیک ده‌کرێت، بۆیه هه‌ندێک له سه‌رنشینانی نێوی هاوشێوه‌ی به‌رگی ساڵی 1912 ی دهپـۆشن و باندێکی مۆزیکیش مۆزیکی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌ژه‌نن.