به‌لای زۆرێک له چاودێرانه‌وه شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه‌کانی ژماره‌یه‌ک وڵاتی باکوری ئافریکا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشی گرتۆته‌وه ، کاریگه‌ری خۆی ده‌بێت به‌سه‌ر بار و دۆخ و ژینگه‌ی سیاسی وڵاتانی تریشه‌وه.
تاهیر خالیدی ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه له‌و بڕوایه‌دایه کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌و شه‌پۆله له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کوردیش ده‌بێت له ناوچه‌که‌دا، ده‌ڵێت وه‌ک ئه‌وه‌ی له کوردستانی عێراقدا بینرا ، یانیش ئه‌وه‌ی ئێستا له سوریادا ده‌بینرێت که کورده‌کان که‌وتونه‌ته ئه‌وه‌ی ڕۆڵی خۆی ببینێت.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز خالیدی ده‌ڵێت کاتێک باس له گۆڕانی نه‌خشه‌ی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌کرێت ئه‌وه یانی له‌ناوچونی ڕژێمه سه‌رکوتکه‌ره‌کان ، ئه‌مه‌ش به مانی کرانه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌کانن له‌به‌رده‌م کورددا.
وا بڕیاره له‌م ماوه‌یه‌دا کۆنفرانسێکی دوو ڕۆژی تایبه‌ت به به‌شداری ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکی ئه‌کادیمی له وڵاتی سوید بکرێت سه‌باره‌ت به گۆرانکارییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین. به‌ڕێز خالیدی ده‌ڵێت ئه‌و کۆنفرانسه به ئامانجی زانینی کێش و سه‌نگی کورده له‌م هه‌ل و مه‌رجه نوێیه‌ی ناچه‌که‌ی گرتۆته‌وه و هه‌روه‌هاش زانینی ئه‌وه‌ی چ جۆره ئاسانکاریه‌ک یانیش چ جۆره ئاسته‌نگێکی بۆ دێته پێشه‌وه له هاوکێشه نوێیه‌کاندا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 12:37 خوله‌که.