ئایا ئهمرو پارت و ڕێکخراوه کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌و ئاسته وه یاخود به‌و باوه‌ڕه گه‌یشتون به‌لای که‌م له کاتی ته‌نگانه‌دا وه‌کو ئه‌و هێرشه به‌رفراوانه‌ی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر کوردستان و ڕێکخراوه‌کانی ده‌ێکات به‌رژه‌وه‌ندیه تاێبهتیهکانی خۆیان بکه‌نه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کان وه یاخود به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌ل؟
لێکۆڵه‌رو ڕۆژنامه نووس تاهه حه‌سه‌نیانی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له ڕاستیدا به‌داخه‌وه تا ڕاده‌یه‌ک وه‌ڵامه‌که‌ی وا نییه، ئه‌و نزیکی و هاوئاهه‌نگیه‌ی که پێویسته پارت و ڕێکخراوه کوردیه‌کان هه‌یان بێت، نیانه، کورد نیازی به‌وه هه‌یه ده‌بێت ڕێکخراوه‌یه‌کی هه‌بێت له‌و جۆره‌ی عه‌ره‌به‌کان هه‌یانه وه‌کو "ئیتحادیه‌ی عه‌ره‌ب" واته ڕیکخراوه‌یه‌ک بۆ هه‌مو به‌شه‌کانی کوردستان و شوێنێک که بریار ده‌ر بێت له هه‌لومه‌رجه تاێبهتیهکاندا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه تاێبه‌تی و باڵاکانی گه‌لی کوردا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 13:24خوله‌که