سوریا دەڵێت بەرپەرچی هێڕشی هەوایی ئیسڕایلی داوەتەوە

هێرشەکە لە ساڵوەگەری کرداری لەشکری تورکیادا دێت کە لە ئەنجامدا وای کرد شەڕەڤانانی کورد شاری عەفرین بە جێ بێڵن و بوو بە هۆی ئەوەی دەیان هەزار کەس لە دانیشتوانی شارەکە چۆل بکەن.

دەزگای راگەیاندنی سوریا دەڵیت یەکشەمە بەشی بەرگری هەوایی هێرشێکی ئیسڕایلی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی لە باشوری دمشقی بەرپەرچ داوەتەوە.

تەلەڤزیۆنی حکومەتی سوریا گوتی کە بەرگری هەوایی "نەیانهێشت" هێرشەکە بە ئامانجەکانی بگات. گوتیشی ئیسڕایل شەش موشەکی ئاراستەی نزیک ناوچەی فرۆکەخانەی نێونەتەوەیی کرد، کە پێنچ لە ئەوانیان بردانەخوارێ.

هەروەها تەلەڤزیۆنەکە گوتی بە پێچەوانەی هێرشەکانی ڕابردوو کە زۆربەیان بە شەو بوون، هێرشی ئەم جارە بە ڕۆژ ئەنجامدرا.

دانیشتوانی پێتەخت گوتیان ئەوان دوانیوەڕۆی یەکشەمە گوێیان لە پێنج تەقینەوە بووە، کە تەقەی بەرگری ئاسمانی بەدوادابوو.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسڕایل لە ئەمدواییانەدا لە ئاسمانی لوبنان بۆ هێرشکردنە نێو سوریا کەڵک وەردەگرن، وەک ئەو هێڕشەی بۆ سەر جەبەخانەیەکی نزیک فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی دمشق زوویەکی ئەم مانگە ئەنجامدرا، وەک میدیای سوریا ڕایگەیاند.

سەرۆک وەزیری ئیسڕایل لە ئەم دواییانەدا پشتڕاستی کرد کە ئەو وڵاتە سەدان ئامانجی لە سوریا کە پەیوەندیان بە ئێران و تاقمی حیزبەڵا بووە خستە بەر هێڕش.

زوویەکی یەکشەمە، بۆمبێکی سەر جادە لە باشوری دمشق تەقیەوە بێ ئەوەی زیانی گیانی هەبێت، وەک ئاژانسی پەیامنێری سوریا گوتی کە خاڵێکی پشکنێن لە سەر جادەیەکی سەرەکی ئامانجی هێرش بوو.