لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریا ده‌ڵێن له شه‌وی ڕابردوودا شه‌ڕ و پێکدادان له دیمه‌شقی پایته‌خت ڕوویانداوه.
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ له سوریا و کۆمیته خۆجێییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ڕێکخستن له ناوه‌وه ده‌ڵێن شه‌ڕه‌کانی نێوان سه‌ربازه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵداوان زوویه‌کی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ناوچه‌ی که‌فر سوسه ڕوویانداوه.
هه‌تا ئێستا ژماره‌ی زیانه گیانیه‌کان ئه‌گه‌ر هه‌بووبن ڕانه‌گه‌یه‌ندراون.
ئه‌م دواترین توندوتیژیانه چه‌ند کاژمێرێک پاش خۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێکی خۆکوژ بووه که به‌هۆیه‌وه 9 که‌س کوژراون و زیاتر له 100 که‌سیش بریندارن .
ته‌له‌فزیۆنی سوریا وێنه‌ی باڵه‌خانه‌ی داڕووخاو و ئۆتۆمبێلی تێکشکاو و هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی نیشان داوه. هه‌ر له‌و دیمه‌نه ڤیدیۆییانه‌شدا ئه‌وه‌ش نیشاندراوه که ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی هاوبه‌شی چاودێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب سه‌ردانی شوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌یان کردووه.
هێشتا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسێتی خۆی له‌و هێرشه خۆکوژیه ڕانه‌گه‌یاندووه.
ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا که یه‌کێکه له لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن و حکومه‌تی سوریا یه‌ک ئه‌وی تر گوناهبار ده‌کات به‌و جۆره ته‌قینه‌وانه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ژماره‌ی خه‌ڵکی کوژراو له ئاکامی توندوتیژیه‌کانی 14 مانگی ڕابردوو له سوریادا ده‌شیت خۆی له 10 هه‌زار که‌س بدات.