گه‌واهده‌ران ده‌ڵین هێزه ئاسایشیه‌کانی سوریا ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌رانی دژه حکومه‌ت کردووه له شاری ده‌رعا له باشوری وڵاته‌که، هاوکاتی دروشم گوتنه‌وه‌ی دانیشتوان بۆ ئازادی زیاتری سیاسی.
ئه‌وه ئاشکرا نییه هیێشتا ، ئایا کارمه‌ندانی ئاسایشی ته‌قه‌یان به هه‌وادا ده‌کرد یان به‌رامبه‌ر به سه‌دان له خۆپیشانده‌رانی که ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ده‌رعا کۆبووبوونه‌وه.
شاری ده‌رعا بۆ هه‌فته‌یه‌ک زیاتره شوێنی سه‌ره‌کی خۆپیشاندانه‌کانی دژی حکومه‌ته سه‌رکوتکه‌ره‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریایه. تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش هێشتا ڕاپۆرت له‌سه‌ر زیانه گیانیه‌کان نه‌دراوه.
له‌م خۆپیشاندانانه‌ی سوریادا ده‌یان که‌س کوژراون که له ڕۆژی هه‌ینیه‌وه په‌ره‌ی سه‌ندووه بۆ شاره‌کانی تری سوریا وه‌ک شاری به‌نده‌ریی لازقیه و هه‌روه‌هاش بۆ دیمه‌شقی پایته‌خت.
کاربه‌ده‌ستانی سوریا ده‌ڵێن به‌لانی که‌م 12 که‌س له پشێویه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی لازقیه‌دا کوژراون.
گه‌واهده‌ران و ڕێکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن هێزه سه‌ربازیه‌کانی حکومه‌ت ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران کردووه ، هه‌رچی دهسهڵاتدارانیشن لۆمه‌ی توندڕه‌وان ده‌که‌ن بۆ هاندانی توندوتیژی.
دانیشتوانی لازقیه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ربه‌ستیان داناوه بۆ پاراستنی گه‌ڕه‌که‌کانیان له ده‌سته و تاقمه چه‌کداره‌کان که به‌شه‌قامه‌کاندا دێن و ده‌چن که به گشتی چۆڵ و هۆڵن.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه حکومه‌تی سوریا هێزی سه‌ربازی بڵاوکردۆته‌وه به مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری.
کاربه‌ده‌ستانی سوریا ده‌ڵێن به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ڕۆژی سێشه‌ممه وتارێک پێشکه‌س ده‌کات بۆ ڕاگه‌یاندنی ڕیفۆرمی سه‌ره‌کی به مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی داوا گشتیه‌کان ، به‌ڵام ورده‌کاری له‌سه‌ر ئه‌و ووتاره بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه.
ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له سوریا له‌م مانگه‌دا ده‌ستیان پێکردووه ، گه‌وره‌ترین سه‌ختیه ڕووبه‌ڕووی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه یازده ساڵیه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ده‌بێته‌وه.