کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت تیمێکی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکا FBI گەیشتووەتە شاری مەنبج بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە تەقینەوە خۆکوژیـیەی ڕۆژی چوارشەممە.
کۆمەڵەکە ئەمڕۆ پـێنجشەممە لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی تیمەکە لەو کاژمێرانەی دوایی گەیشتووەتە شارەکە و دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوەکانی. دەشڵێت لەسەر ئاستێکی باڵا لێکۆڵینەوەکان ئەنجامدەدرێن.
#المرصدالسوري فريق من مكتب التحقيقات الفيدرالي FBI# يصل إلى #منبج للتحقيق في التفجير الأول من نوعه الذي قتل من عناصر التحالف مع 15 من مرافقيهم والمدنيين https://t.co/blmgxnjAtw
— #المرصدالسوري #SOHR (@syriahr) January 17, 2019
بەپـێی دوایـین ئامار 4 ئەمەریکایی و 5 شەڕڤان و 10 هاوڵاتی سیڤیل بەهۆی تەقینەوەکە گیانیان لەدەستداوە.
لە لایەکی دیکە کۆمەڵەکە دەڵێت دەزگای هەواڵگری سەر بە ئەنجومەنی لەشکری مەنبج گروپـێکی 7 کەسی دەسـتگیرکردووە کە بە نیازی کوشتن و تەقینەوە بوون لە ناوچەی مەنبج. باس لەوەش دەکات ئەندامانی گروپەکە دانیانناوە بەوەی بە فەرمانی گروپەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سەر بە ئەنکەرە و هەواڵگری تورکیا کاریانکردبوو. هەروەها دەڵێت دەسـتگیراوە بەسەر کۆمەڵێک چەک و کەلوپەلی لەشکری لە نێو یەکێک لەو ماڵانەی تیایدا بوون.