به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ماهیر ئه‌لئه‌سه‌دی برای بچوکی سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د وه‌ک فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پاسه‌وانانی کۆماری ڕۆژی هه‌ینی سه‌رپه‌رشـتی هه‌ڵمه‌تێـکی له‌شـکری کردووه له باکوری وڵاته‌که‌دا.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه پـێشـتر حکومه‌تی سوریا په‌یمانی دا کارێـکی یه‌کلاکه‌ره‌وه ئه‌نجام بدات پاش ئه‌وه‌ی وه‌ک گوتی 120 که‌س له هێزه‌کانی ئاسایشی ڕۆژی دووشه‌ممه له ناوچه‌ی باکوری وڵاته‌که له نزیک سـنووری تورکیادا کوژران.
ڕۆژی هه‌ینی تانک و سه‌رباز خۆیان کرد به ناو شـارۆچکه‌ی جسر ئه‌لشوغور که به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ژماره‌یه‌کی زۆری دانیشـتوانی له ترساندا هه‌ڵهاتوون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ماهیر ئه‌لئه‌سه‌د خوێندنی له زانکۆی دیمه‌شق ته‌واو کردووه و پاشـان چووه‌ته ناو له‌شـکر و ناوی به‌وه ده‌رکردووه که ئاماده‌یه به شێوه‌یه‌کی دڕندانه له نه‌یارانی ده‌سه‌ڵات بدات. هه‌روه‌ها ئه‌ندامی پارتی بهعسیشه.
له سـاڵی 2005 دا ناوی له ڕاپـۆرتی لێـکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به تیرۆرکردنی ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی لوبناندا هاتووه.
ڕاپـۆرته‌که گوتوویه‌تی ماهیر ئه‌لئه‌سه‌د و (ئاسف شه‌وکه‌ت) هاوسه‌ری بوشرا ئه‌لئه‌سه‌دی خوشـکی له سـاڵی 2004 دا ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بوون که تیایدا نه‌خشه‌ی تیرۆرکردنی ئه‌لحه‌ریری کێشـراوه.