چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤ و دانیشتوانی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر شارۆچکه‌یه‌ک له نزیک سنووری لوبنان و گه‌مارۆی شارۆچکه‌یه‌کی تریان له سه‌ر سنووری عێراق داوه له‌سه‌رکوتکردنی به‌رده‌وامی خۆپێشاندانه‌کانی ئۆپۆزسیون.
چالاکوانان و دانیشتوان ده‌ڵێن سه‌رله‌به‌یانی یه‌کشه‌ممه، سه‌ربازانی سوریا به ماشێنی سه‌ربازی چوونه‌ته ناو شارۆچکه‌ی زه‌به‌دانی هاوسنووری لوبنان و به لای که‌م 70 که‌سیان ده‌ستگیر کرد.
له شوێنه‌کانی تر، دانیشتوان و چالاکوانان ده‌ڵێن، شه‌ممه، هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا له ده‌وروبه‌ری شارۆچکه‌ی ئه‌لبوکه‌مال له‌سه‌ر سنووری عێراق جێگیر بوون پاش ئه‌وه‌ی ته‌قه‌یان له دانیشتوان کرد که خۆپێشاندانیان به دژی حکومه‌ت ڕێکخستبوو. ئه‌وان ده‌ڵێن به لای که‌م خۆپێشانده‌رێک کوژرا. چالاکوانان ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی سوریا ئاماده نه‌بوون ته‌قه له خۆپێشانده‌ران بکه‌ن و چوونه ناو ڕیزی ئۆپۆزسیون.
ئاژانسی دهنگوباسی حکومه‌ت، سانا ده‌ڵێت شه‌ممه، "تاقمی تێرۆریست" 3 که‌سیان له هێزه‌کانی ئاسایش له ئه‌لبوکه‌مال کوشت.
له پێشهاته‌یه‌کی تردا، کوڕی که‌سایه‌تی و نووسه‌رێکی سوریا ڕایگه‌یاند کاربه‌دستان یه‌کشه‌ممه هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر ماڵی باوکی له قه‌ته‌نا ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق و باوکیان ده‌ستگیر کرد. جودابیری ته‌مه‌ن 61 ساڵ عه‌لی عه‌بدوڵلا له مانگی 5 ئازاد کرابوو وه‌ک به‌شێک له فه‌رمانی لێخۆشبوونی حکومه‌ت پاش ده‌ربازکردنی چوار ساڵ زیندان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشتیوانی له داواکان بۆ چاکسازی کردبوو.
سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د هه‌وڵی سه‌رکوتکردنی سه‌رهه‌ڵدانی چوار مانگه به دژی دهسهڵاتداێتی تاکڕه‌وانه‌ی 11 ساڵانه‌ی داوه.
له هه‌مان ده‌م شه‌ممه، به سه‌دان چالاکوانانی ئۆپۆزسیونی سوریا له شاری ئسته‌نبوڵی تورکیا کۆبوونه‌وه، هه‌وڵیان دا بزوتنه‌وه‌یه‌کی یه‌کگرتوو پێکبهێنن که بتوانێت ئاڵته‌رناتیڤێک بێت به‌رامبه‌ر به حکومه‌تی به‌ڕێز ئه‌سه‌د.