گه‌واهی ده‌ران له شاری که‌نار ده‌ریای لهتاکیا ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان کرد پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند سه‌د که‌سان له خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیان دا له رۆژی چوارشه‌مه خۆپیشاندان بکه‌ن. ئاژانسه‌کانی په‌یام و نوچه‌ی رۆژئاوا ڕاده‌گه‌ێنن که خۆپیشانده‌ران له چه‌ندین شاری تردا خۆپێشاندانیان کردوون.
ئه‌سه‌د له یه‌کمین ووتاری نیشتمانیدا بۆ خۆپیشانده‌ران هیچ ئاماژه‌یه‌ک به گۆڕان له یاسای نه ئاسایی‌دا که فه‌ره‌تر له هه‌فته‌یه‌که له ئارادایه نه‌کرد.
ئه‌و ووتی میدیاکانی بێگانه و کۆمه‌ڵایه‌تی پیلانگیڕانیك ساز داوون بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی.
خۆپیشانده‌ران له ئه‌سه‌د داوای لادانی باری نه ئاسایی 50 ساڵه ده‌که‌ن که ڕێگا ده‌گرێت له خڕبونه‌وه‌ی ئوپوزسیۆن.