به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سـوریا داوای له ڕێبه‌رانی عێراق کردووه به خێرایی حکومه‌تی نوێی پـێـکبهێنن.
ئه‌م داوایه‌ی سه‌رۆکی سـوریا له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌یدا بووه له‌گه‌ڵ که‌سـایه‌تی به‌هێزی ئاینی شیعه ئاینزاکاندا موقته‌دا ئه‌لسه‌در.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د به موقته‌دا ئه‌لسه‌دری گوتووه که به سه‌ردان له دیمه‌شقه دواکه‌وتنی پـێـکهێنانی حکومه‌ت له عێراقیش کاریگه‌ریـیه‌کی نه‌گه‌تیڤانه‌ی ده‌بێت به‌سه‌ر سه‌قامگیری و به‌سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌که‌وه.
پاش چوار مانگ له هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق هێشـتاش ڕێبه‌رانی عێراقی له بنبهسـتیدان و نه‌یانتوانیوه حکومه‌تێـکی هاوپه‌یمانی پـێـکبهێنن.
لیسته‌که‌ی ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی عێراق 91 کورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌سـتهێناوه، واته 2 کورسی زیاتر له لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری ئێسـتای عێراق.
لیسـتی هاوپه‌یمانێتی نیشـتیمانی عێراقیش که لایه‌نه‌که‌ی موقته‌دا ئه‌لسه‌در به‌شـێـکه لێی به پـله‌ی سێهه‌م هاتووه.
کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی دیمه‌شق هاوکات بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌راسیمانه‌ی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د سـازی داون وه‌ک ده‌یه‌مین سـاڵیادی وه‌رگرتنی پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی له سـوریا.