نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت دۆخ له سوریا هه‌روا به‌ره‌وخراپی ده‌ڕوات و پێویستییه‌کانی مرۆڤایه‌تی بۆ ملیۆنها مه‌ده‌نی هه‌روا به سه‌ختی ده‌مێنێته‌وه.
نێردراوی تایبه‌تی ی‌و ئێن بۆ سوریا نه‌جات ڕاچدی بۆ دۆخی مرۆڤایه‌تی ده‌ڵیت دۆخی ئه‌و وڵاته، که زیاتر له هه‌شت ساڵ له شه‌ڕدابووه هه‌روا خراپتر ده‌بێت. ئه‌و داوا له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات پاریزگاری و پشتیوانی له ملیۆنها که‌سی مه‌ده‌نی بکه‌ن که له سه‌ره‌تایی ترین پێداویستییه‌کان بۆ مانه‌وه له ژیاندا بێ به‌شن.
ئه‌و ده‌لێت به پێی مه‌زه‌نده 11 ملیۆن و 7 سه‌د هه‌زار که‌س پێویستییان به کۆمه‌گی مرۆڤایه‌تی هه‌یه و پێنج ملیۆن له دۆخی هه‌ره پێویستی دان. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت به تایبه‌تی ماوه‌ی مانگێک شه‌ڕ له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵداون له ئیدلیب خه‌ڵک له دۆخێکی نالهباردابوونه.
گوته‌بێژی نێردراوی تایبه‌تی یوئێن جهنیفر فێنتن، ده‌ڵێت لانی که‌م 350 مه‌ده‌نی به پێێ ڕاپۆرت کۆژراوان و زیاتر له 330000 ئاواره‌بوونه. ئه‌و خانمه ده‌ڵێت ده‌وری سێ ملیۆن که‌س به تایبه‌تی له مه‌ترسیدان و له هه‌ریمی شه‌ڕدا ماونه‌وه.
فێنتن ده‌ڵێت دۆخه‌که بۆ ده‌وری 70000 که‌س که له که‌مپی ئه‌ل حۆل دا ده‌ژین ناسه‌قامگیره. ئه‌و خه‌ڵکه دوای ئه‌وه چوونه ئه‌و که‌مپه که هێزه‌کانی حکومه‌تی ده‌یرئه‌لزوور، یانی دواین شوێنی داعش، یان گرته ده‌ست.
زۆرینه‌ی دانیشتوانی که‌مپه‌که له ژنان و منداڵانی سوریایی و عێڕاقی پێک دێت. هه‌روه‌ها 11،000 ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌کانی داعش له ئه‌و که‌مپه‌دا ده‌ژین که خه‌ڵکی زیاتر له 10 وڵاتن