ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە لازقییە-سوریا دەتەقێتەوە

چالاکوانان دەڵێن تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە لازقییە بووە هۆی گیان لەدەستدانی دوو کەس؛ لازقییە شارە کەناراوییەکەی سوریا کە یەکێکە لەو شارانەی کە لەلایەن حکومەتەکەی بەشار ئەسەدەوە بە توندی کۆنتڕۆڵ کراوه‌.

لاپەڕەی تۆڕی ئاژانسی هەواڵی لازقییە کە سەر بە حکومەتن لەسەر فەیسبوک دەڵێت ئۆتۆمبیلە بۆمبڕێژکراوەکە ئەمرۆ لەبازگەی پشکنین تەقیوەتەوە؛ هاوکات رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریای بنکە لەبەریتانیا راپۆرتی ئەو هێرشەی کردووە.

هاوکات شەڕ لەزوربەی ناوچەکانی وڵاتەکە لەئارادایە بەڵام ئەو هێرشەی سەر لازقییە سەرباری شەڕو پشێوییەکانی وڵاتەکە یەکێکە لەو شارانەیه‌ کە بە توندی لەلایەن حکومەتەوە کۆنترۆڵ کراوە.

بەڵام ئەمە نیشانەی ناجێگیری و پشێویی بەردەوامە لەوڵاتەکەدا.