گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەڵێن لە نزیک شاری ئەلباب لەگەڵ هێزی حکومەت بەشەڕهاتوون

گروپەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئەوانەی تورکیا پاڵپشتیان دەکات ڕایانگەیاند شەوی یەکشەممە لە نزیک شاری ئەلباب لەگەڵ هێزەکانی حکومەت بەشەڕهاتوون.

گروپەکان ئەمڕۆ دووشەممە بە ناوی لەشکری سوریای ئازاد بەیاننامەیەکیان ڕاگەیاند و تێیدا وتیان لە نزیک شارۆچکەی تادف لە باشوری ئەلباب شەڕەکە ڕوویداوە و 20 چەکداری سەر بە حکومەتیان کوشتووە.

ئەمە دووەم جارە لەم دواییانە شەڕی لەو جۆرە لەو ناوچەیە بێت لە دوای ڕزگارکردنی شاری ئەلباب لە داعش. لەشکر و حکومەتی سوریا هیچیان سەبارەت بەم هەواڵە ڕانەگەیاندووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز