خۆپـیشـاندانی خه‌ڵـکی شـاری عاموده‌ی سوریا
ئۆفیسی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له ماوه‌ی 8 مانگی سه‌رکوتکردنه‌کانی حکومه‌تی سوریا له به‌رامبه‌ر نه‌یارانی خۆی به لایه‌نی که‌م 3500 که‌س کوژراون. هاوکات چالاکوانان ده‌ڵێن شاڵاوی کوشنده له شـاری حومسی ناوه‌ندی وڵاته‌که به‌رده‌وامه.
خانمه گوته‌بێژی کۆمسیاری باڵای مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (ڕاڤینا شامداسانی) گوتوویه‌تی ژماره‌که 19 که‌سی تێدایه که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له ده‌می جه‌ژنی قورباندا کوژراون.
له لایه‌کی دیکه‌وه چالاکوانان گوتوویانه هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌ت ڕۆژی سێشه‌ممه له گه‌ڕه‌کی بابا عه‌مری حومس 2 که‌سیان کوشتووه. جێی ئاماژه پـێـکردنه حومس سێـیه‌م گه‌وره‌ترین شـاری سوریایه و ناوه‌ندی ڕاپه‌ڕینی دژی حوکمڕانی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌ده.
له ماوه‌ی نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌ک له شـاڵاوی کوشنده‌ی هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا زیاتر له 110 که‌س کوژراون، هه‌رچه‌نده ئه‌و وڵاته هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕێـکه‌وتنێـکی له‌گه‌ڵ کۆمکاری عه‌ره‌بدا مۆرکرد بۆ ڕاگرتنی توندوتیژیـیه‌کان.
باڵیۆزی سوریا بۆ کۆمکاری عه‌ره‌ب یوسف ئه‌حمه‌د ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی سوریا هه‌نگاوی گرنگی ناوه به ئاڕاسته‌ی جێبه‌جێـکردنی ڕێـکه‌وتنه‌که، وه‌کو ئازادکردنی 500 زیندانیی وه‌ک به‌شێـک له لێـبوردنی گشتی.