ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له سوریا خه‌ڵـکی به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌نگدان ده‌چن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانێـکی نوێ بۆ وڵاته‌که‌یان.
حکومه‌تی سوریا ئه‌مه به یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی فره حزبی وڵاته‌که داده‌نێت و به چاکسـازیـیهکی گه‌وره‌ی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، به‌ڵام چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆن و خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیو بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌که ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئه‌وه هه‌وڵێـکی ساخته‌ی به‌شار ئه‌سه‌ده بۆ مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات.
کاربه‌ده‌سـتانی سوریا ده‌ڵێن 7195 که‌س خۆیان کاندیدکردووه و ژماره‌یه‌کی زۆریان له به لایه‌نی که‌م حه‌وت پارتی نوێن. کاندیده‌کان پـێشـبڕکێ بۆ پـڕکردنه‌وه‌ی 250 کورسی په‌رله‌مان ده‌که‌ن.
به‌سمه ئهلقهضماوی گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سوریا که کۆمه‌ڵێـکی سه‌ره‌کی ئۆپـۆزسیۆنی سوریایه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه سووکایه‌تیـیه به دیموکراسی. ده‌ڵێت حکومه‌ت ڕۆژانه خه‌ڵـک له‌و ناوچانه ده‌کوژێت که له دژی حوکمڕانیـیه زۆرداریـیهکهی به‌شـار ئه‌سه‌د ڕاپه‌ڕیون، وه ئه‌وانه‌ی له‌و ڕه‌وشه‌دا ده‌نگ ده‌ده‌ن ته‌نها ئه‌وانه‌ن که به زۆر ناچار ده‌کرێن ده‌نگ بده‌ن.
خانم قهضماوی له درێژه‌ی لێـدوانه‌که‌یدا گوتی ئه‌و پارته نوێـیانه‌ی باسیان لێوهدهکرێن ده‌سـتکردی ڕژێمن و هیچ په‌یوه‌ندیـیان به ئۆپـۆزسیۆنه‌وه نیـیه. ده‌ڵێت ئۆپـۆزسیۆن له ده‌ره‌وه‌ی داموده‌زگاکانی حکومه‌ته و به‌رده‌وامه له ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کان تاوه‌کو ده‌نگی بـبیستـرێت.