کۆمه‌ڵێـکی مافه‌کانی مرۆڤی سوری ده‌ڵێت سه‌دان که‌س له شـاری حه‌ما هه‌ڵدێن له ترسی سه‌رکوتکردنێـکی له‌شـکریـیانه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش.
کۆمه‌ڵی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری ده‌ڵێت ده‌یان خێزان ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه شـاره‌که‌یان چۆڵ کردووه. چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش ڕۆژی سێشه‌ممه له‌وێ ته‌قه‌یان له خه‌ڵـکی کردووه و له ئاکامدا به لای که‌م 22 که‌س کوژراون و زیاتر له 50 که‌سی دیکه برینداربوون.
هێزه‌کانی حکومه‌ت له نێو ئه‌و به‌ربه‌سـتانه خۆیان به ناو شـاری حه‌ما کرد که له لایه‌ن دانیشـتوانهکهیهوه دانرابوون له پاش خۆپـیشـاندانێـکی گه‌وره‌ی دژه حکومه‌ت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه شـاری حه‌ما نمونه‌یه‌کی گرنگه له به‌رهه‌ڵـستی خه‌ڵـکی سوریا له دژی ڕژێمی ئه‌سه‌د. له سـاڵی 1982 حافز ئه‌لئه‌سه‌دی باوکی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سد هێزی له‌شـکری به‌کارهێنا بۆ دامرکاندنی ڕاپهڕینێـکی خه‌ڵـکی ئه‌و شـاره و به هه‌زارانی لێـکوشتن.