چالاکوانانی مافی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێن کۆی ژماره‌ی کوژراوانی ئاکامی سه‌رکوتکردنێـکی حکومه‌ت بۆ خۆپـیشـانده‌ران له شـارۆچکه‌ی جسر ئه‌لشوغور له باکوری وڵاته‌که گه‌یشـتۆته 25 که‌س.
پـێـکدادانی توندوتیژ له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و خۆپـیشـانده‌ران ڕۆژی شه‌ممه ده‌سـتیپـێـکرد و هه‌تا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌رده‌وام بوو، پاش ئه‌وه‌ی به هه‌زاران که‌س به‌شـداریان له ڕێوڕه‌سـمی به‌خاکسـپاردنی ژماره‌یه‌ک له‌و قوربانیانه‌ی پـێشـتر له خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌تدا کوژرابوون.
کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێن به لای که‌م 63 که‌س له‌و خۆپـیشـاندانانهدا کوژران که تیایاندا داوای وازهێنانی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دیان ده‌کرد. ده‌شڵێن زۆربه‌ی قوربانیـیه‌کان له شـاری حه‌ما بوون که 300 کیلۆمه‌تر له باکوری دیمه‌شقی پایته‌خته‌وه دوره. گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان له‌و ده‌یان هه‌زار که‌سه کردووه که له پاش نوێژی هه‌ینی بۆ خۆپـیشـاندان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی ئه‌و شـاره.