سوریا ده‌ڵێت ئاماده‌یه هاوکاری ته‌واو له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئاژانسی ناو‌کی جیهانیدا بکات. دیپلۆماتانی ڕۆژئاوا ده‌ڵێن ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سوریا له هه‌وڵێکدایه تا خۆی له هه‌ڵوێستێکی توندی وڵاتانی ڕۆژئاوا بپارێزێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی، یوکیا ئه‌مانۆ، له ڕۆژی هه‌ینی نامه‌یه‌کی نهێنی بۆ وڵاتانی ئه‌ندام ناردووه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی سوریا کردووه. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و ئاژانسه له هه‌فته‌ی داهاتوودا کۆببنه‌وه.
ئاژانسه‌کانی ده‌نگوباس ناوه‌رۆکی ئه‌و نامه‌یه‌یان له ڕۆژی دووشه‌ممه وه‌رگرت.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به به‌رده‌وامی داوای له ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کرد که دۆسێی سوریا بده‌ن به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوریا ئاماده نه‌بوو لێکۆڵه‌رانی ئاژانسه‌که ڕیاکته‌ره گومان لێکراوه‌کان له وڵاته‌که‌دا بپشکنن.
ئیسرائیل له ساڵی 2007 دا بۆردومانی شوێنی سازگه‌یه‌کی ناو‌کی کرد که به دێر ئه‌لزور ناسراوه.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕایگه‌یاند زۆر بۆی هه‌یه ئه‌و شوێنه هه‌مان جێگا بێت که بۆ ئاژانسه‌که ڕاگه‌یه‌نراوه. سوریا به به‌رده‌وامی نکوڵی له‌وه ده‌کرد که ئه‌و سازگه‌یه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به چالاکی ناوکییه‌وه هه‌بیت.