هێزه‌کانی سوریا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ناوچه‌ی حۆله‌ی ناوه‌ندی وڵاته‌که‌یانه تۆپـباران کرد که له‌وێ هه‌فته‌ی ڕابردوو کۆمه‌ڵ کوژیـیهکی لێ ڕوودا و ناڕه‌زایی نێونه‌ته‌وه‌یی لێـکه‌وته‌وه. هاوکات فه‌رمانده‌یه‌کی سه‌رهه‌ڵـداوانی سوریا ده‌ڵێت هه‌تا ڕۆژی هه‌ینی ئه‌گه‌ر بێت و هێرشه‌کانی حکومه‌ت ڕانه‌گیرێن ئه‌وا ئه‌وانیش ده‌سـتبه‌رداری ئاگربه‌سـته‌که ده‌بن.
چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت به تۆپ و دۆشـکه له حۆلهیان داوه له‌و ده‌مه‌ی دانیشـتوانه‌که‌ی هه‌ڵئه‌هاتن. ده‌شڵێن مه‌ترسیان هه‌یه کۆمه‌ڵ کوژیـیه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو دووباره بـبێته‌وه که تیایدا زیاتر له 100 که‌سی سیڤیل کوژران.
سه‌وسه‌ن غۆشه خانمه گوته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بنکه له دیمه‌شق به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوت چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌وانه‌ی له شـاری حومس جێـگیرن به‌ره‌و حۆله ڕۆیشتوون تاوه‌کو ڕاستی هه‌واڵی ئه‌م هێرشه نوێـیه بزانن.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه قاسم سه‌عده‌دین کۆلۆنێلی له‌شـکری سوریای ئازاد له به‌یانـنامه‌یه‌کدا که له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکرایه‌وه گوتی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی به کاتی خۆجێی دوا مۆڵه‌ته بۆ سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د تاوه‌کو ده‌سـتبکات به جێبه‌جێـکردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به نێردراوی ئاشـتی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆفی ئه‌نانی داون.
کۆلۆنێل قاسم گوتیشی هێزه‌کانی چیتر وابه‌سـته‌ی پـلانه ئاشـتیـیه‌که‌ی ئه‌نان نابن ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌سه‌د پابه‌ندی نه‌بێت.