بڕیاره ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ش به‌رده‌وامبێت له گفتوگۆکانی ده‌رباره‌ی به‌رنووسی بڕیارێـک بۆ مه‌حکومکردنی توندوتیژیـیه‌کان له سوریا، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا سه‌رکوتکردنه‌کانیان له دژی نه‌یارانی حکومه‌ت زیاتر کردووه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دووه‌م ڕۆژی گفتوگۆکانی ده‌سـتپـێـده‌کات سه‌باره‌ت به هێرشی هێزه‌کانی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بۆ سه‌ر خه‌ڵـکی سیڤیلی سوریا ئه‌وانه‌ی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر حکومه‌ت ده‌رده‌بڕن.
هاوکات حکومه‌تی سوریا دووچاری گوشـاری زیاتری نێونه‌ته‌وه‌یی بووه له‌سه‌ر سه‌رکوتکردنی دڕندانه‌ی بۆ خه‌ڵـکی خۆی. ئیتاڵیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه باڵیۆزی خۆی له سوریا بانگهێشـتکرد.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ چالاکوانانی سیاسی سوری له واشنتن کۆبـبێته‌وه. ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه ده‌بێته یه‌که‌م هه‌وڵی خانم هێله‌ری بۆ له نزیکه‌وه ئاگاداربوون له ئۆپـۆزسیۆنی سوری له ده‌ره‌وه له‌وه‌تای له مانگی سێـیه‌وه خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت ده‌سـتیان پـێـکردووه.
له سوریاش، دانیشـتوانی شـاری حه‌ما گوتیان تانکه‌کانی له‌شـکر شه‌وی دووشه‌ممه ده‌سـتیان کرده‌وه به تۆپـبارانکردنی خه‌ستی شـاره‌که. ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت 3 هاوڵاتی دیکه‌ی سیڤیل ڕۆژی سێشه‌ممه کوژراون کاتێـک هێزه‌کانی سه‌ر به به‌شـار ئهلهئهسهد ته‌قه‌یان له خه‌ڵـکی شـاره‌که کردووه.
چالاکوانان و گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن له میانه‌ی هێرشه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی هێزه‌کان له چه‌ند شـارێـکدا به لای که‌م 24 که‌سی سیڤیل کوژراون.