چالاکوانان له سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی سوری له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕانی ئه‌م به‌ره‌به‌یانه‌دا ژماره‌یه‌ک که‌سیان ده‌ستگیرکردووه ، ئه‌م هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیرکردنه‌ی ئه‌مڕۆ به رۆژێک دوای ئه‌وه بوو که به هه‌زاران هاوڵاتی سوری گردبوونه‌وه‌ی دژ به حکومه‌تیان له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا سازدا.
له‌و باره‌یه‌وه، بزاڤکاران ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی سوری ههڵمهتهتی ده‌ستگیرکردنه‌که‌یان له شاری ده‌رعا ئه‌نجامدا، واتا له مه‌ڵبه‌ندی خۆپیشاندانه‌کانی هه‌فته‌کانی ڕابردووی ئۆپۆزسیۆن دژ به حکومه‌تی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د. هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه، چالاکوانان به ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئهسۆشیـیهتد پرێسیان گوتووه که هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا خهڵکیشان له ناوه‌وه‌و هه‌روه‌ها ده‌وروبه‌ی دیمه‌شقی پایته‌خت له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا ده‌ستگیرکردووه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، سهرکورتکردنی خۆپیشاندانه‌کانی دوێنێ هه‌ینی له لایه‌ن هیزه‌کانی ئاسایشی سوریاوه کوژرانی به‌لای که‌م 7 که‌سی لێکه‌وته‌وه. هاوکات گه‌واهیده‌ران هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا له هه‌ڵمه‌تی سه‌رکوتکردنی خۆپیشاندانه‌کانی دوێنێدا چه‌ک و گازی فرمێسک ڕێژ و هه‌روه‌ها داریان به‌کارهێنابوو.
به‌ر له شه‌ڕ و پێکدادانی دوێنێی نێوان هیزه‌کانی حکومه‌تی سوریا و خۆپیشانده‌ران ، ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ وای مه‌زه‌نده کردبوو که لهدهمهوهی نائارامی له سوریادا دهستیـپێکردوه به‌لای که‌م 61 که‌س له میانه‌ی پێکدادانه‌کاندا کوژراون. به‌ڵام کوشتنه‌کانی دوێنێ ژماره‌ی گشتی ده‌گه‌یه‌نێته 68 کوژراو.
گردبوونه‌وه‌کانی ئۆپۆزسیۆن گه‌ره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر حکومڕانی 11 ساڵه‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا خوڵقاندووه.