گه‌وره کاربه‌ده‌سـتێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت هێرش و سه‌رکوتکردنی خوێناویانه‌ی هێزه‌کانی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بۆ سه‌ر خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی سوریا هه‌تا ئێسـتا بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی زیاتر له 7500 که‌س. ده‌شڵێت هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا 2100 که‌س کوژراون.
به‌رپـرسی کاروباری سیاسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان لین پاسکۆ دوێنێ سێشه‌ممه گوتی ئه‌و چه‌ندین ڕاپـۆرتی باوه‌ڕپـێـکراوی له سوریاوه پـێـگه‌یشـتووه ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن ڕۆژانه 100 که‌سی سیڤیل له‌و وڵاته ده‌کوژرێن که له نێویاندا ژن و منداڵ هه‌ن.
باسکۆ گوتیشی ئه‌و ڕه‌وشه‌ی ناو سوریا هه‌روه‌ها بووه‌ته مایه‌ی ئاواره بوونی نێوان 100 هه‌تا 200 هه‌زار که‌س له نێو وڵاته‌که و 25 هه‌زار که‌سیش په‌نایان بۆ وڵاتانی دراوسێ بردووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر دوێنێ سێشه‌ممه فه‌ڕه‌نسـا گوتی دیپـلۆماتان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌سـتیانکردووه به داڕشـتنی به‌رنووسی بڕیارێـک به مه‌به‌ستی داواکردنی ده‌سـتبه‌جێ ڕاگرتنی توندوتیژی له سوریا تاوه‌کو کۆمه‌کی مرۆیی بگه‌یه‌نرێته ئه‌و ناوچانه‌ی وا بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌که که‌وتوونه‌ته به‌ر شـاڵاوی هێزه‌کانی حکومه‌ت.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت هه‌تا پاش نیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه هیچ به‌رنووسی بڕیارێـک دانه‌ڕێژراوه.