نێردراوێـکی ڕووسی ده‌ڵێت مۆسـکۆ خوازیاره سوریا ڕیفۆرمی ڕاسته‌قینه بگرێته‌به‌ر و کۆتایی به توندوتیژی بهێنێت که له مانگی سێـیه‌وه له‌وه‌تای خۆپـیشـاندانه‌کانی لایه‌نگری دیموکراسی وڵاته‌که‌ی هه‌ژاندووه.
میخائیل مارگیلۆڤ ئه‌م تێبینیـیانه‌ی له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌یان له پایته‌ختی ڕووسیا ڕاگه‌یاند.
چالاکوانانی سوری داوایان له ڕووسیا کردووه گوشـار بخاته سه‌ر سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکوتکردنی دڕندانه‌ی بۆ خۆپـیشـانده‌ران ڕابگرێت که ماوه‌ی سێ مانگه گرتوویه‌ته‌به‌ر له به‌رامبه‌ر خۆپـیشـانده‌رانی داوای له‌کارخسـتنی ڕژێمی 11 سـاڵ خایه‌نی ده‌که‌ن.
میخائیل مارگیلۆڤ گوتی ڕووسیا به ڕژدی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سوریا نیگه‌رانه و نایه‌وێت بکه‌وێته نێو شه‌ڕێـکی ناخۆی هاوشێوه‌ی لیبیا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕووسیا له سه‌رده‌می سۆڤـێتهوه فرۆشیاری سه‌ره‌کی چه‌که به سوریا.